PM:06:02:17/06/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیلیپۆ ئینزاگی بە فەرمی بووە راهێنەری پالێرمۆ کە
ئەو یانەیە لە سێریا بی یاریدەکات.
یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی لە سێریا بی بەفەرمی
فیلیپۆ ئینزاگی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد، گرێبەستی راهێنەرەکە
لەگەڵ پالێرمۆ بۆ ماوەی دوو وەرزە.
راهێنەرە 51 ساڵانەکە پێشتر راهێنەرایەتی ئەیسی
میلان، بۆلۆنیا، رێجینیا، بریشیا، سالێرنیتانا و پیزای کردووە، لە باشترین
وەرزیشیدا راهێنەرایەتی پیزای کردووە و لە 40 یاری 24 بردنەوە و حەوت یەکسان و نۆ
دۆڕانی دۆڕانی بەدەستهێنا و یانەکەی بۆ سێریا ئەی سەرخست.
لە ئێستاشدا یانە پالێرمۆ بە ئامانجی ئەوەی سەرکەوتنەوە
بۆ سێریا ئەی، یاریزانەکەی پێشووی ئەی سی میلانیان وەک راهێنەر دەستنیشانکردووە،
چونکە ئەزموونێکی باشی هەیە لەگەڵ ئەو یانانەدا.