PM:08:50:16/06/2025
500 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژووی مۆندیالی یانەکانە و مێسی و سوارێز لە بەردەم شکاندنی ریکۆردەکەیدان.
رۆناڵدۆ بەشدار نییە لە جامی جیهانی یانەکان بەڵام ناوی هەمیشە لە پاڵەوانێتییەکەدا دەهێنرێت، ئەفسانە پۆرتوگالییەکە گۆڵکاری ئەم پاڵەوانێتییەیە بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ لە هەشت یاریدا، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایش لە بەردەم شکاندنی ئەو ژمارە پێوانەیەدان.
مێسی و سوارێز کە هەردووکیان لە ریزەکانی یانەی ئینتەر میامی یاری دەکەن، پێنج گۆڵیان لە مۆندیالی یانەکان تۆمارکردووە، لە ئێستاشدا لە بەردەوم هەلی ئەوەدان ژمارە پێوانییەکەی رۆناڵدۆ بشکێنن.
ئەم دوو یاریزانە لە ئێستادا دوو یارییان لە پێشە بۆ بوون بە گۆڵکاری مێژووی پاڵەوانێتییەکە، لە ئەگەر سەرکەوتیان لە قۆناغی کۆمەڵەکانیش هەلی زیاتریان دەبێت.
ئینتەر میامی لە کۆمەڵەی یەکەمی مۆندیالی یانەکان دێت، یەکەمین یاری بەرامبەر ئەهلی میسڕ بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات، دوو یاری داهاتووشیان بەرامبەر یانەکانی پۆرتۆ پۆرتوگالی و پاڵمێراسی بەڕازیلییە.
شێوازە نوێیەکەی مۆندیالی یانەکان و زیادبوونی ژمارەی یارییەکان، پێدەچێت گۆڵکاری مێژووی پاڵەوانێتییەکە بگۆڕێت، وە یاریزانانی وەک کیلیان مباپێ و هاری کەین و چەندان هێرشبەری تر هەلی ئەوەیان لە پێشە ببەنە گۆڵکاری ئەم پاڵەوانێتییە.