دۆرتمۆند بێلینگهام دەگوازێتەوە

PM:10:35:08/06/2025

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆب بێلینگهام نزیکە لەوەی پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە بکات بەبەهای 33 ملیۆن یۆرۆ.

ئاستە بەرزەکەی بێلینگهامی برای جود بیڵینگهامی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ساندەرلاند لەم وەرزەدا پێشکەشی کرد، سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێشاوە و بروسیا دۆرتمۆندیش لەنێوانیاندا نزیکترین بژاردەی یاریزانەکەیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کەئەگەر هیچ پێشهاتێکی نوێ روونەدات ئەوا جۆب بێلینگهام لە نزیکترین کاتدا دەبێتە یاریزانی دۆرتمۆند و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە تێچووی گرێبەستەکە 33 ملیۆن یۆرۆبووە و پێنج ملیۆن یۆرۆش وەک زیادە لە ساتی پێشکەشکردنی ئاستی بەرز پیشکەشی یانە ئینگلزییەکە دەکرێت.

جۆب دەیەوێت بەهەمان رێگای جود بێلینگهامی برایدا تێبپەرێت و پاش چەند ساڵێک یاریکردن لە بروسیا دۆرتمۆند و پێشکەشکردنی ئاستێکی باش ڕووبکاتە یانەیەکی گەورەتری ئەوروپا، وەک چۆن ئێستا براکەی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدە.