PM:03:52:12/04/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ
مەدرید دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لینگلیت لە یانەکەیان بەردەوامبێت و نەگەرێتەوە
بەرشەلۆنە.
ئەتلەتیکۆ هەوڵی
بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەدات لە پێش مۆندیالی یانەکانی 2025، ئەمە جگە لەوەی چارەنووسی
هەندێک یاریزانیش یەکلایی دەکاتەوە.
یانەکە دەیەوێت
کلەمینت لینگلیت لە یانەکەیان بهێڵنەوە و یان ماوەی خواستنەکەی درێژبکەنەوە یاخود
گرێبەستێکی هەمیشەی لەگەڵدا واژۆبکەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی
ئاس، سیمیۆنی دەیەوێت بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە تیپەکەدا بمێنێتەوە، چونکە
بەتەواوی متمانەی بە تواناکانی هەیە.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، دیگۆسیمیۆنی هیوادارە بەرشەلۆنە
ڕازی بێت کە لێنگلێت لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیالی یانەکان
بکات.
لە گرێبەستی
نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ سەبارەت بەم بەرگریکارە بژاردەی کڕینەوەی تێدانیە
بەرپرسانی رۆس بلانکۆس بیانەوێت ئەو یاریزانە بهێڵنەوە پێویستە گرێبەستێکی نوێ
ئامادەبکەن و پێشکەشی بلەوگرانای بکەن.
ئەستێرە
فەرەنسییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بەشداری 29 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.