ئەلڤارێز دەچێتە یانەیەکی گەورە

PM:12:45:07/04/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا ئەلڤارێز وەک جێگرەوەیەکی درێژخایەنی لیڤاندۆڤسکی دادەنێت و ئامادەیە هاوینی داهاتوو گرێبەستی پێشکەش بکات.

هەڵکشانی تەمەنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بووەتە مایەی نیگەرانی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە، هەربۆیە بلەوگرانا دەیانەوێت هێرشبەرێک بگوازنەوە بۆ جێگەکەی کە بتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر خزمەتی بارسا بکات.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەیە جولیان ئەلڤارێز بکاتە شوێنگرەوەی ئەستێرە پۆڵەندییەکە و لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی پێشکەش بکەن.

گواستنەوەی ئەلڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاسان نابێت چونکە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات زۆرقورسە رۆس بلانکۆس بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.

گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ لە حوزەیرانی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجام بدات.

جولیان ئەلڤارێز لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشداری 74 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەڕز پێشکەش بکات.


چۆمان سدیق