PM:01:29:06/04/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ دەیەوێت فێرمین لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە بیکاتە
شوێنگرەوەی ئیلیۆت کە ئەگەر زۆرە هاوینی داهاتوودا یانەکەیان بەجێبهێڵێت.
ئاستە بەرزەکەی فێرمین لۆپێز لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشکەشی
دەکات سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی ڕاکێشاوە.
پێگەی فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی
لیڤەرپوڵ دەیانەوێت ئەو ئەستێرە ئیسپانییە بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلزییەکە دەیەوێت
فێرمین بکاتە شوێنگرەوەی ئیلیۆت کەئەمەی دواییان وابڕیارە لە حوزەیرانی داهاتوودا
ریزەکانی لیڤەرپوڵ بەجێبهێڵێت.
گرێبەستی فێرمین لۆپێز لەگەڵ بلەوگرانا لە هاوینی ساڵی
2029 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەڕانەوە بۆ بارسا ناتوانێت لەگەڵ لیڤەرپوڵ یاخود هیچ
یانەیەکیتر گفتوگۆ ئەنجام بدات.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە
بەشداری 75 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات و
لە ئێستاداشدا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پلانەکانی هانسی فلێکی راهێنەر.
چۆمان سدیق