AM:10:35:01/04/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی برۆنۆ فێرناندێز
هێڵی ناوەندی بۆ چەند ساڵی داهاتوو بەهێزبكات.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە
هێڵی ناوەند پشتی بە یاریزانانی وەك تۆنی كرووس و لۆكا مۆدریچ بەستووە، بەڵام لە
وەرزی رابردوو ئەستێرە ئەڵمانییەكە ماڵئاوای لە یاریكردن كرد و لۆكا مۆدریچیش
بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە ئەگەری هەیە كۆتایی ئەم وەرزە یانەكە جێبهێڵێت.
لە ئێستاشدا بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی
دەیلی ستاری ئینگلیزیی، یانەی ریاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتەوە تواناکانی بڕونۆ
فێرناندێز و دەیەوێت كاپتنەكەی مان یو بكات بە جێگرەوەی تۆنی كرووس و لۆكا مۆدریچ لە
هێڵی ناوەند.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە یانە ئیسپانییەكە دەیەوێت
لە ئێستاوە یاریزانێك بگوازێتەوە بتوانێت جێگەی مۆدریچ پڕ بكاتەوە لە داهاتوودا و
ئەو كاریگەرییە نەرێنییەی تۆنی كرووس پاش رۆیشتنی درووستی كردووە نەهێڵێت.
گرێبەستی بڕونۆ لەگەڵ مان یونایتد تا هاوینی 2027
دەخایەنێت، بەڵام وەک دەیلی ستار ئاشکرایکردووە،کارگێڕی مەدرید بڕی 90 ملیۆن
پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە.