سعودیەكان كێبڕكێی یاریزانێكی لیڤەرپول دەكەن

AM:09:05:01/04/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیلال چووەتە كێبڕكێی گواستەوەی لویس دیاز و دەیەوێت پێش مۆندیالی یانەكان بیگوازێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا پێگەیتیم تۆکبڵاویکردبووەوە، یانەی نەسڕی سعودییە ناوی دیازی لە لیستی ئەو یاریزانانە داناوە كە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەیان دەدات، ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات.

لە ئێستاشدا و لە نوێترین پێشهاتدا بەپێی تۆڕی بەرنامج ئەوەلی سعودی، یانەی هیلال هاتووەتە كێبڕكێی گواستنەوەی ئەستێرە كۆڵەمبییەكە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵیدا دەدات و دەیەوێت پێش مۆندیالی یانەكان پەلكێشی ریزەكانی بكات.

نەسڕ لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، گرێبەستی لەگەڵ جۆن دورانی کۆڵۆمبی و هاوڕێی دیاز بەبڕی 77 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد، ئەمەش رەنگە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی لە هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 28 ساڵانەكەی ریدز بوەستێنن و لە كێبڕكێكردنی هیلال بكشێنەوە.

لویس دیاز لەم وەرزە لەگەڵ لیڤەرپول بەشداری لە 42 یاریدا كردووە و تێیدا خاوەنی 13 گۆڵ حەوت ئەسیستە.