AM:08:44:30/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە فیلادلفیای بردەوە و لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی فیلادلفیا یونیۆنی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 23 رۆبێرت تایلۆر گۆڵێکی بۆ ئینتەر میامی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 لیۆنێل میسی بە ئەسیستی لویس سوارێز گۆڵێکی بۆ ئینتەر میامی تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 80 فیلادلفیا جیاوازیەکەی کەمکردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی میسی و هاوڕێکانی کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، ئینتەر میامی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا دەبینرێت، بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ فیلادلفیای دووەم.
خ . ک