PM:11:46:31/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی رایگەیاند کاری گەورەیان ئەنجامداوە لەم وەرزەدا بەڵام نابێت یاریزانەکان لە خۆبایی ببن.
لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان پێش یارییەکەی دەنکارک لە جامی فەرەنسا دەپاتیکردەوە کە ئەوە راستیە ژمارە پێوانەییەکان دەشکێنن و پێش حەوت هەفتە خەریکە نازناوی خولی فەرەنسا یەکلادەکەنەوە.
ئینریکی دەڵێت، خولی فەرەنسا لاواز نییە و ئەوانەی وا بیر دەکەنەوە هەڵە تێگەیشتوون، بۆ سەلماندنی ئەوەش سەیری ئەنجامە نایابەکانی یانەکانی فەرەنسا بکەن لە چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە.
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ئامانجی باشترکردنی تیپەکە بووە و کاریگەری یاریزانان زیاتر بکەین لە یاریگادا و سەرکەوتوو بووین لەو کارەدا، یاریزانی نایابمان هەیە و ژمارەیەک گۆڵی زۆر تۆماردەکەن.
ئینریکی وتی، لە ئێستادا ستایشێکی زۆرمان دەکرێت و چەپڵەمان بۆ لێدەدرێت بەڵام نامەوێت ئەوە ببێتە خاڵی لاوازمان لەبەرئەوە بەردەوام ئامۆژگاری یاریزانەکان دەکەم کە لە خۆبایی نەبن.
خ . ک