AM:12:15:30/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا رایگەیاند ئامانجیان گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی و کارەکانی ئەم وەرزەیان جێگای دڵخۆشی نەبووە.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بۆرنمۆس لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا رایگەیاند، تۆپی پێ بەو شێوەیە خۆش نییە کە هەموو یانەکان هاوشێوەی یەکتر یاریبکەن.
گواردیۆلا دەڵێت، هەموو یانەیەک شێواز و بیرۆکەی جیاوازی خۆی هەیە و بۆرنمۆسیش خاوەنی شێوازێکی تایبەت بە خۆیەتی، یاریکردن بەرامبەریان ئاسان نییە بەڵام ئێمە دەمانەوێت بگەین بە قۆناغی پێش کۆتایی.
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە لە هەموو یارییەکدا وانەی نوێ لە راهێنەرەکانی تیپی بەرامبەر فێردەبم چونکە ئەوە کاریگەری زۆریان دەبێت و سوود دەگەیەنێت بە یارییەکانی داهاتوو.
وتیشی، ئەوەی لەم وەرزەدا رویداوە وانەیەکی باش بووە بۆ من و سەرجەم یانەکەش، بە دڵنیاییەوە کارەسات بووە بەسەرماندا لەبەرئەوە شایستەی هیچ ستایش و پاداشتێک نین.
خ . ک