PM:11:47:29/03/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جیرۆنا دوو جار هەوڵی گواستنەوەی گارسیای داوە بەڵام بەرشەلۆنە رەتیکردووەتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە هاوینی رابردووەوە تا ئێستا بەرپرسانی یانەی جیرۆنای ئیسپانی دوو جار هەوڵی گواستنەوەی ئیریک گارسیایان داوە.
ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، لە هەردوو جارەکەدا هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە فرۆشتنی ئەو یاریزانەی رەتکردووەتەوە و داوای کردووە پارێزگاری لێبکەن.
دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی گارسیا لە توانایدایە لە چەند پێگەیەکی جیاوازی بەرگری و ناوەڕاست یاری بکات بووەتە هۆکاری ئەوەی کە راهێنەرە ئەڵمانییەکە رێگری لە رۆیشتنی بکات.
دەشڵێت، کارگێڕی یانەی جیرۆنا بێهیوا نەبوون لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە و بە نیازن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی بدەن.
خ . ک