AM:09:45:28/03/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆسی راهێنەری هیلال نزیکترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی
دۆریڤاڵ و خودی راهێنەرەکەش رازییە.
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل کە ناوە گەورەکانی وەک کارلۆ ئەنچیلۆتی
و پیپ گواردیۆلای بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی لەبەرچاو گرتبوو، لە کۆتاییدا نەیتوانی
هیچیان ڕازییان بکات و دۆریڤاڵ جونیۆری کرد بە راهێنەر.
لە ئێستادا پاش شکستە قورسەکەی سامبا بەرامبەر
ئەرجەنتین، یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە لە ژێر فشاری توندی ڕای گشتیدایە،
چاوەڕواندەکرێت دۆریڤاڵ جونیۆر لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.
ماڵپەڕی گڵۆبۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە کارلۆ
ئەنچیلۆتی هێشتا بژاردەی یەکەمی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلە، بەڵام کارگێڕانی یەکێتییەکە
دەزانن پێناچێت بتوانن کارلۆ ڕازی بکەن، لەبەر ئەوەش پەنایان بردووەتە بەر دانوستان
لەگەڵ خیسۆسی راهێنەری یانەی هیلالی سعودییە.
ماڵپەڕە بەڕازیلییەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی لە
یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاندووە، خۆرخێ خیسۆس ڕازی بووە ببێتە راهێنەری
هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەڵام پاش کۆتایی هاتنی جامی جیهانی یانەکان و کۆتایی
پێهێنانی ئەم وەرزەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودیە.
گلۆبۆ جەختی لەسەر ئەوەش کردوەتەوە، ئیدیناڵدۆ ڕۆدریگێز
سەرۆکی یەکێتی بەرازیل هێشتا خەون بە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبینێت، بەڵام بەڕێوەبەرانی
یەکێتییەکە توانیویانە سەرۆکەکەیان ڕازی بکەن دەستبەرداری ئەو خەونە بەدەستنەهاتووە
بێت چونکە پێیان وایە خیسۆس هەم ئامادەیە، هەم ئارەزووی راهێنەرایەتی سێلساو دەکات،
لەگەڵ ئەوەشدا ئاشنای کلتوری تۆپی پێ لە بەرازیلە.