PM:09:20:27/03/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی میلان
دەیانەوێت کۆنتی بکەن بە راهێنەر و یۆڤانتۆسیش دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە.
ماڵپەڕی توتۆ سپۆرت ئاشکرایکرد،
یانەی ئەی سی میلان هەوڵ دەدات دەست بە قۆناغێکی نوێ بکات بە گرێبەستکردن لەگەڵ
راهێنەرێکی بە ئەزموون لە خولی ئیتاڵیا.
پاراتیسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لە
سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ جۆرجۆ فۆرلانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی میلان
وتووێژی کردووە سەبارەت بە داڕشتنی ستراتیژێکی
نوێ بۆ داهاتووی رۆسۆنێری.
توتۆ سپۆر دەڵێت، بەرپرسانی
میلان کۆکن لەسەر دەستنیشانکردنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە لە
داهاتوودا، هەرچەندە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی هەیە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، کۆنتی
بەتەواوەتی ناڕازییە لە کارگێڕیناپۆلی سەبارەت بە دوایین گواستنەوەی زستانە، هەروەها هەواڵی گەڕانەوەی بۆ یوڤیش هەیە، بەڵام هاوینی
داهاتوو وەڵامی هەموو دەنگۆکان دەداتەوە.
بیلال کاکە