PM:06:00:27/03/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن
دووەمین گورزی كوشندەی ئەم وەرزەی بەركەوت و توناكانی ئۆپامێکانۆی تا كۆتایی وەرز
لەدەستدا.
پێکانی
ئەلفۆنسۆ دەیڤز و دایۆت ئۆپامێکانۆی دوو
ئەستێرەی کاریگەر و بەردەوامی بایرن میونشن لەم وەرزەدا، ، گورزێکی كوشندە بوو بۆ پێكهاتەكەی ڤینسێنت کۆمپانی، ئێستاش یانەكە باڤارییەكە
دەبێت بەبێ ئەم دوو یاریزانە تا کۆتایی وەرزەکە و یارییە چارەنووسسازەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان
لە چامپیۆنزلیگدا یاری بکەن.
پێشتر
راگەیەندرا بەهۆی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆوە ئەڵفۆنسۆ دەیڤز چیتر لەم وەرزە یاری
ناكاتەوە، بەڵام دەوترا پێكانی ئۆپامێکانۆ قورس نییە و بەپێی لێدوانی ماکس ئیبەرلی
بەڕێوەبەری وەرزشی بایرنیش تەنیا چەند هەفتەیەك دووردەكەوێتەوە.
بەڵام
لە ئێستادا بە گوێرە زانیارییەكانی ڕۆژنامەی بیڵد، دوای ئەنجامدانی پشکنینی وردتر،
دیاریکراوە بەرگریكارە فەڕەنسییەكە لانیکەم پێویستی بە سێ مانگ پشوو هەیە بۆ
چاکبوونەوەی تەواوەتی، لەبەر ئەوەش تا کۆتایی وەرزی ئێستا ناتوانێت لە پێکهاتەی یانەكەی
باڤارییا یاری بكاتەوە.
ئۆپامێکانۆی
تەمەن 26 ساڵان لەم وەرزەدا 33 یاری لەگەڵ بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان
ئەنجامداوە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە، بە یەكێك لە یاریزانە خوازراوەكانی پێكهاتەكەی
كۆمپانی راهێنەری بایرن دادەنرێت و دووركەوتنەوەی گورزێكی كوشندە دەبێت بۆی لە
سەروبەندی یاری یانەكە بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنز لیگ.