PM:11:56:25/03/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سپالێتی سكاڵا لەو كەسانە تۆماردەكات بە بەكارهێنانی
دەنگی ئەو پەیوەندییان بە یاریزانە ئیتاڵییەكانەوە كردووە.
سێباستیان گازارینی و جیۆڤانی فۆرتوناتۆ لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی
لی ئینێ، بە هاوکاری ئیدواردۆ ماکا، کەسایەتی ئینتەرنێت بۆ لاسایكردنەوەی دەنگەكان، پەیوەندییان بەو یاریزانە ئیتاڵیانەوە كرد كە بانگهێشتی
هەڵبژاردەكە نەكرابوون و پێیان راگەیاندن بەهۆی پێكانی یاریزانانی ترەوە بۆ
یارییەكانی هەڵبژاردەكە بانگهێشتكراون.
ئامانج لەم كارە سەرسامكردنی ئەو یاریزانانەبوو، هەروەها
درووستكردنی كەشێكی كۆمیدی، بەڵام لە ئێستادا بابەتە گۆڕاوە بۆ بابەتێكی جددی و
سپالێتی بڕیاریداوە سكاڵا تۆماربكات.
راهێنەرەكەی ئیتاڵیا لەو بارەیەوە وتی: ئێمە ئەم ژمارەیە
دەدەین بە پۆلیس چونكە ئەوەی كراوە كارێكی نایاسییە ئیتر گرنگ نییە كێ بێت، چونكە
پەیوەندی بە چەند یاریزانێكەوە كردووە و قسەی بێمانایان پێوتوون.
بەشێک لەو یاریزانانەی پەیوەندییان پێوەكراوە بریتین لە،
بالۆتێلی و ئیمۆبیلی، داڤید کالابریا، جۆرجینۆ، ماتیا پێرین و لۆرێنزۆ پێلێگرینی.