PM:11:29:25/03/2025
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیال عێراق بە گۆڵێك
بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە فەڵەستین دۆڕا و ئەركی سەركەوتنی قورس بوو.
لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی 2026، هەردوو
هەڵبژاردەی عێراق و فەلەستین روبەڕووی یەكتر بوونەوە.
لە تایمی یەكەم، عێراق باشتر بینرا و كۆنترۆڵی یارییەكەی
بە تەواوی كرد پاش چەند هێرشێكیش لە خولەكی 34 ئەیمەن حوسێن گۆڵی پێشكەوتنی بۆ
تۆماركردن.
لە تایمی دووەم، یارییەكە پێچەوانە بوەوە بە جۆرێك
فەڵەستین ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، توانیشیان پاش چەند هێرشێك لە خولەكی 88 لە
رێگای ویسام ئەبو عەلی گۆڵییەوە گۆڵی یەكسان تۆماربكەن، چەند خولەكێك دواتر و لە
خولەكی حەوتی كاتی زیادكراو ئامێد ماگنا گۆڵی دووەمی فەڵەستینی تۆماركرد و سەرەنجامیش
یارییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی فەڵەستینییەكان كۆتایی پێهات.
لە یارییەكی تری هەمان كۆمەڵەشدا، هەردوو هەڵبژاردەی
كۆریایی باشور و ئوردن بە گۆڵێك یەكسانبوون، بەم ئەنجامانەش كۆریا بە 16 خاڵ
یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتووە و ئوردنیش بە 13 خاڵ دووەمە، عێراقیش 12 خاڵی هەیە و پلەی
سێیەمی گرتووە.