PM:09:40:25/03/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆما رایگەیاند دیبالا نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ
ئەنجامدراوە و تا كۆتایی وەرز دووردەكەوێتەوە.
پاولۆ دیبالا لە یاری پێشووی رۆما بەرامبەر كالیاری لە
سێریا ئەی هەرچەندە وەك یاریزانی یەدەگ بەشداریكرد بەڵام تووشی پێكان بوو لە
رانیدا، لە ئێستاشدا یانەی رۆما لە راگەیندراوێكدا دووركەوتنەوەی تا كۆتایی
راگەیاند.
رۆما لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، لە شاری لەندەن
نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ پاولۆ دیبالا ئەنجامدراوە و یاریزانەكە لە چەند رۆژی
داهاتوودا قۆناغی چاكبوونەوەی دەستپێدەكات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتیش، ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە
ڕۆژی شەشی نیسان لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ ئامادەدەبێت و لە یاریگاکانەوە هاندەری تیپەکەی
دەبێت لە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر یۆڤانتۆس.
پاولۆ دیبالا لەم وەرزە لەگەڵ رۆما بەشداری لە 36 یاریدا كردووە و تییدا خاوەنی هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستە.