PM:08:48:25/03/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆیلی سەرۆكی چێڵسی دەیەوێت یاریگایەكی نوێ درووست بكات
بەڵام پێویستی بە كاتێكی زۆرە.
یاریگای ستامفۆرد بریج لە 28ی نیسانی ساڵی 1877ەوە
یاریگای یانەی چێڵسییە، بەڵام خاوەنی یانەکە تۆد بۆیلی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
بلومبێرگ ئاماژەی بەوەكردووە دەیانەوێت پەرە بە یاریگاكە بدەن.
بۆیلی لە قسەكانیدا وتی: پێموایە پێویستە بیر لە
ماوەیەكی درێژخایەن بکەینەوە و دەبێت بزانین دەمانەوێت چی بەدەستبهێنین، دەرفەتێکی
گەورەمان هەیە بۆ پەرەپێدانی یاریگاکە و پێویستە سوودی لێ وەربگرین.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ساڵی 2015 کە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ هێشتا
لە سەرکردایەتی یانەکەدا بوو، پلانی دووبارە گەشەپێدانی ستامفۆرد بریجی بە 500 ملیۆن
پاوەند داڕشت، بە ئامانجی زیادکردنی توانای یاریگاکە بۆ لەخۆ گرتنی 60 هەزار كە لە
ئێستادا توانای لە خۆگرتنی 40 هەزاری هەیە.
بەڵام دوای سێ ساڵ پلانەکە هەڵوەشایەوە، لە ئێستاشدا بۆیلی
بیر لەوە دەکاتەوە دووبارە ئەو خەونە زیندوو بكاتەوە، باس لەوە دەكات بەهۆی سەختی
لە پەیداكردنی شوێنی یاریگا و دەستپێكردنی پرۆژەكە پێویستیان بە 16 بۆ 20 ساڵە تا
كێشەكە چارەسەر بكەن.