PM:08:03:25/03/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بلاتەر و پلاتینی لەلایەن دادگاوە بەبێ تاوان لە قەڵەمدران
سەبارەت بە دۆسییەی گەندەڵی.
سێپ بلاتەری سەرۆکی پێشووی فیفا و میشێل پلاتینی سەرۆکی
پێشووی یوفا جارێکی دیکە لە دۆسیەیەکی ساختەکاریدا بێتاوان دەرچوون كە پەیوەندی بە
چەند بابەتێكی جیاوازەوە هەبوو لە ماوەی 10 ساڵدا.
داواکاری گشتی سویسرا تانەیەکی لە بێتاوانی
بلاتەر و پلاتینی لە ساڵی 2022 دا، كە هەردووكیان تۆمەتەکانیان رەتکردەوە کە
پەیوەندی بە پێدانی دوو ملیۆن فرانکی سویسرییەوە هەبوو لەلایەن پلاتەرەوە بۆ
پلاتینی، لە ئێستاشدا هەر دووكیان بێتاوان دەرچوون.
ئەستێرەكەی پێشووی فەڕەنسا لە نێوان ساڵانی 1999 بۆ 2002
وەك راوێژكاری بلاتەر كاری كردووە، هەردووكیشان لە ساڵی 2015 سزای دوورخستنەوەیان
بەسەردا سەپێنرا بەهۆی گەندەڵییەوە.
بەڵام لە ئێستادا بێتاوان دەچوون لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی
نائاسایی لە دادگای تاوانەکانی فیدراڵی.