باوكی رۆدریگۆ لەگەڵ سیتی دانوستانی كردووە

PM:07:02:25/03/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی دەیەوێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە و بە نهێنی گفتوگۆی لەگەڵ باوکی یاریزانەکە کردووە.

به‌رنامه‌ی ئێل چیرینگیتۆ ئاشكرایكردووه‌، رۆدریگۆ گۆس لە ریاڵ مەدرید لە سێبەری ڤینیسیۆس و ئێمباپێ دڵخۆش نییە، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو نایه‌وێت مه‌درید جێبهێلێت و ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام مان سیتی چه‌ند جارێكه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.

بەرنامەکە باسی لەوەشکردووە، باوکی یاریزانەکە لەگەڵ نوێنەرانی سیتی کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بگه‌نه‌ رێكه‌وتن و رۆدریگۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی بكات، ئه‌م هه‌وڵه‌ی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند جارێك گواردیۆلا داوای له‌ كاركێری یانه‌كه‌ی كردووه‌ ئەستێرە بەڕازیلییەکەی بۆ بگوازنەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر باوکی رۆدریگۆ گۆیس لەگەڵ به‌رپرسانی مانچێستەر سیتی کۆبووەتەوە، ئەوانیش پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پیپ گواردیۆلا له‌ باڵی چه‌پی یانه‌كه‌ یاریی بکات و به‌رپرسانی سیتی بەڵێن دەدان پارەیه‌یه‌كی خه‌یاڵی پێشكه‌شی یاریزانه‌كه‌ بكه‌ن.

باس له‌وه‌شكراوه‌ لە ئەگەری رەتکردنەوەی دانوستان لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە، ئەوا یاریزانەکە بەڕازیلییەکە ناتوانێت بڕوات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی باوكی رۆدریگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مان سیتی به‌ نهێنی چه‌ند جارێك باس له‌وه‌كراوه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ رێكه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌.