ماوەی دوورکەوتنەوەی کوبارسی راگەیەندرا

PM:06:01:25/03/2025

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوبارسی لە یاری داهاتووی بەرشەلۆنە بەشداری ناکات و مەترسی دوورکەوتنەوەی لە دێربی کەتەلۆنیاش لەسەرە.

رادیۆ راک وەنی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، پاو کوبارسی بە تەنیا مەشق و راهێنانەکانی کردووە، بۆ یارییەکەی رۆژی پێنجشەممەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئۆساسۆنا ئامادە نابێت و هێشتا دیاریش نییە بۆ یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر جیرۆنا یاری دەکات یاخود نا.

کوبارسی لە خولەکی 41ی یاریی رابردووی ئیسپانیا بەرامبەر هۆڵەندا تووشی پێکان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، دوای گەڕانەوەی پشکنە پزیشکییەکانی لە بەرشەلۆنە بۆ کرا و یانە کەتەلۆنییەکەش راگەیەندراوێکی لەبارەی پێکانەکەی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوی یانەکەدا هاتووە، پشکنینی پزیشکی تەواو بۆ کوبارسی لە شاری وەرزشی خوان گامبەر کراوە، پاژنەی پێی راستی ئازاری پێگەیشتووە، لە ماوەی داهاتوودا چارەسەری خێرای بۆ دەکرێت و دوای 48 کاتژمێری دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی لاشەیی دەکرێتەوە.

وا بڕیارە بەرشەلۆنە لە دوای ئۆساسونا رۆژی یەکشەممە لە دێربی کەتەلۆنیا رووبەڕووی جیرۆنا دەبێتەوە، تا ئێستاش روون نییە یاریزانە 18 ساڵانەکە ئامادەی ئەو یارییە دەبێت یاخود نا.