زوبیمێندی نزیکە لە چوون بۆ ئارسناڵ

PM:04:01:25/03/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ نزیکە لە رازیکردنی زوبیمێندی و کێبڕکێی گواستنەوەی لە ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بردووەتەوە.

لە چەند مانگی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی زوبیمێندی دەدەن بۆ وەرزی داهاتوو.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایکرد، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مارتن زوبمێندی ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ سۆسیداد.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە لە دوایین گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئارسناڵ، یاریزانە ئیسپانییەکە دڵخۆش بووە بە پرۆژەی ئەو یانەیە و بە زارەکی لەگەڵیاندا گەیشتووەتە رێککەوتن.

دوپاتیشیکردووەتەوە کە یانە لەندەنییەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە تا پێشکەشی ریاڵ سۆسیدادی بکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.

دەشڵێت، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت زوبیمێندی بگوازنەوە پێکهاتەکەی چونکە دڵنیایە لەوەی کە زۆرترین سوودی دەبێت بۆیان و لەگەڵ شێوازی یاریکردنی یانەکەیان گونجاوە.

خ . ک