دی ماریا نزیکە لە خولی سعودیە

PM:03:19:25/03/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی هیلال و ئیتیحاد کێبڕکێی یەکتر دەکەن لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ دی ماریا.

ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و یاریزانی بەنفیکای پورتوگالی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تەواو دەبێت بەڵام تا ئەم ساتە نوێ نەکراوەتەوە.

رۆژنامەی ئابۆلای پورتوگالی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە چاودێری ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەکەن و دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت بیگوازنەوە خولی وڵاتەکەیان.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی هەردوو یانەی هیلال و ئیتیحادی سعودی کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوانیاندا دروستبووە لەسەر ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ دی ماریا.

دەشڵێت، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دی ماریا چوونی بۆ خولی مەکسیک رەتکردەوە، سعودییەکان دەستبەجێ هەوڵەکانیان بۆ پەلکێش کردنی دەستپێکرد لە کاتێکدا ئەگەری هەیە یانەی بەنفیکاش هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدەن.

دی ماریا لەم وەرزەدا بەشداری لە 32 یاری بەنفیکا کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 14 گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی هەشت ئەسیستە.

خ . ک