ئارنۆڵد لەگەڵ ریاڵ مەدرید رێککەوتووە

PM:02:41:25/03/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارنۆڵد نزیکە لە چوون بۆ ریاڵ مەدرید و گفتوگۆکانی نێوانیان بە باشی بەرێوەچووە.

پێگەی تیم تۆڵک بڵاویکردەوە، ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری ئینگلیزی و یانەی لیڤەرپوڵ رازیبووە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە بکات.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، ئارنۆڵد گرێبەستێکی پێنج وەرزی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئیمزا کردووە دوای ئەوەی لەسەر کۆی مەرجەکانی نێوانیان لەگەڵیاندا گەیشتە رێککەوتن بەشێوەیەک مووچەی ساڵانەی زیاترە لەو موچەیەی ئێستا لە یانە ئینگلیزییەکە هەیەتی.

لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی زە ئەتلەتیک رایگەیاند، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی شاهانە کار لەسەر تەواو کردنی رێکارەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی رابگەیەنن.

فابریزیۆ رۆمانۆش دوپاتیکردەوە کە ئارنۆڵد رۆژ لە دوای رۆژ نزیکتر دەبێتەوە لە چوون بۆ ریاڵ مەدرید و ماوەی یەک ساڵیشە پەیوەندی لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا بوونی هەیە، لە ئێستادا بەڵگەنامەکان لەبەردەم کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەدان تا ئیمزای لەسەر بکەن.

خ . ک