ئەمۆریم ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

PM:02:12:25/03/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ترینکاو بگوازێتەوە ریزەکانی و هێڵی پێشەوەی بەهێزتر بکات.

پاش ئەوەی رۆبن ئەمۆریم بووە راهێنەری مانچستەر یونایتد بەرپرسانی ئەو یانەیە بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا زۆرترین گۆرانکاری لە سەرجەم پێگەکانی یاریگا ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە لەسەرداوای ئەو راهێنەرە پورتوگالییە مانیو دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا فرانسیسکۆ ترینکاو یاریزانی سپۆرتینگ بگوازێتەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ئەم گواستنەوەیە بۆ یانە ئینگلیزییەکە قورس نابێت چونکە پێشووتر یاریزانەکە لە ژێر سەرپەرشتی ئەمۆریم یاری کردووە و ئاستی باشی پێشکەشکردووە و ئەگەر زۆرە دڵخۆشبێت دووبارە لەیانەیەکی نوێ یەکبگرنەوە.

گرێبەستی ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانەکەی لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئەگەر سپۆرتینگ بیەوێت سوودێکی مادی لە فرۆشتنیدا دەست بکەوێت، پێویستە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.

فرانسیسکۆ ترینکاو لەگەڵ سپۆرتینگ بەشداری 143 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 32 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات.


 

چۆمان سدیق