چارەنووسی دی یۆنگ یەکلابوویەوە

PM:01:31:25/03/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی یۆنگ دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و گفتوگۆکان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە.

گرێبەستی ئێستای دی یۆنگ لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت، پلانی ئێستای یانەکە بریتییە لەوەی وەرزی داهاتوو، نابێ گرێبەستی هیچ یاریزانێک کەمتر لە ساڵێک بۆ بەسەرچوونی مابێت، چونکە نایانەوێت بە بێ دەستکەوتنی سوودی دارای دەستبەرداری یاریزانەکانیان ببن.

تۆڕی زەئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، ساڵی رابردوو بلەوگرانا گرێبەستێکی فەرمی بۆمانەوەی فرێنکی پێشکەشی بەڕێوبەری کارەکانی کردووە، بەڵام وەڵامی داواکەی بارسایان نەدایەوەتەوە بەهۆی خراپی بارودۆخی بلەوگرانا لەوکاتەدا.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بەڵام لە ئێستادا ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە ئاستی بارسا ڕازییە و بە ژیانی ئیسپانیا دڵخۆشە و دەیەوێت بۆماوەیەکی زیاتر لە یانەکەی بمێنێتەوە.

فرێنکی دی یۆنگ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 242 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات.



چۆمان سدیق