جێگرەوەی دی برۆین دیاریکرا

PM:12:57:25/03/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی ئامادەیە 110 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی سیمۆنس خەرج بکات چونکە بەجێگرەوەیەکی باشی دی برۆینی دەزانن.

هەڵکشانی تەمەنی کیڤن دی برۆین و ئەگەری رۆشتنی لەم هاوینەدا وای بەرپرسانی مانچستەر سیتی کردووە بیر لە هێنانی جێگرەوەی بکەنەوە.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە سیتی زن چاڤی سیمۆنسی ئەستێرەی یانەی لایپزیگی وەک جێگرەوەیەکی گونجاوی ئەستێرە بەلجیکییە دادەنێن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە 110 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا خەرج بکات.

گرێبەستی سیمۆنس لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانەی لایپزیگ بەشداری 68 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ و 19 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.


چۆمان سدیق