مانچستەر یونایتد زیاتر لە 10 یاریزان دەفرۆشێت

PM:12:17:25/03/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شۆڕشێکی فراوانی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان لە مێرکاتۆی داهاتوودا.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی روبن ئەمۆریمی راهێنەری پۆرتوگالی و دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاگی هۆڵەندی، کەشێکی نوێ لە مانچستەر یونایتد دروستبووە و سەرقاڵی پلانێکی گەورەن بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە، سێر جیم راتکڵیف خاوەنی بەشێکی پشکەکانی یانەکە لەگەڵ ئەمۆریم لەسەر پلانێکی گرنگ بۆ وەرزی داهاتوو رێککەوتوون و لەوانەیە لە هاوینی داهاتوودا، یونایتد دەستبەرداری 12 یاریزان ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە مان یونایتد دەستبەرداری هەریەکە لە جۆنی ئیڤانس و تۆم هیتن و کریستیان ئێریکسن و ڤیکتۆر لیندێلۆف و مارکوس راشفۆرد و ئانتۆنی و جادۆن سانچۆ و کارلۆس کاسمیرۆ و ئاڵتای بایندیر دەبێت.

لەهەمان کاتدا دەستەی هونەر و وەرزشی یانەکە گفتوگۆی جدی لەسەر مانەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ و کۆبی ماینۆ و جۆشوا زیرکزی دەکەن و لە ئەگەری ئەوەی مەلی رۆشتنیان هەبێت، ئەوا ناویان بۆ لیستەکە زیاد دەکەن.



چۆمان سدیق