AM:11:39:25/03/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
بەکەمتر لە مانگێک نۆ یاری چارەنووس ساز ئەنجام دەدات و چارەنووسی وەرزەکەی
یەکلادەکاتەوە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی مانگێکی زۆر سەخت دەبێتەوە کە
ڕەنگە ئەوەی بەدەستهێناوە لەدەستی بدەن.
بلەوگرانا لەم
وەرزەدا ڕکابەری لەسەر هەموو نازناوەکان دەکات، لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگادایە، گەیشتە
قۆناغی پێش کۆتایی جامی شا، هەروەها سەرکەوتووە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
ڕۆژنامەکە
ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرشەلۆنە لەماوەی 28 ڕۆژدا 9 یاری ئەنجام دەدات و تیپەکە
کەمتر لە 72 کاتژمێر پشووی هەیە لەنێوان هەندێک یارییدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە گەشتە
سەختەکەی دەستپێدەکات بە یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا،
کە ئێوارەی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، پاشان سێ ڕۆژ دواتر یارییەک بەرامبەر
جیرۆنا ئەنجام دەدات و لەهەمان هەفتەدا یاری گەرانەوەی جامی شا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ
ئەنجام دەداتەوە.
لەهەمان کاتدا
پێنجی مانگی داهاتوو بەرامبەر ریاڵ بیتس لەخول یاری دەکات و پاشان ڕووبەڕووی بروسیا
دۆرتمۆند دەبێتەوە و لەدواتریشدا لیگانێس ئەنجام دەدات.
دووبارە 15ی مانگ یاری
گەرانەوە بەرامبەر دۆرتمۆند ئەنجام دەدات و پاشان لەماوەی شەش رۆژدا رووبەرووی
بەلەدوەلید و مایۆرکا دەبێتەوە.
چۆمان سدیق