AM:10:39:25/03/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
بڕیاریانداوە لەگواستنەوەی ئینزۆ بکشێنەوە و ستیلەر وەک ئامانجی داهاتوو دیاری
بکەن.
ریاڵ
مەدرید لە ئێستاوە سەرقاڵی رێکخستنی پلانەکانیەتی بۆ مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو
بەتایبەت بۆ هێڵی ناوەڕاست.
لە
ماوەکانی رابردوودا دەنگۆکان بەهێزبوون بەوەی یانەکە ئێنزۆ فێرناندێزی دەوێت،
بەڵام وادیارە بۆ کارگێڕی یانە ئیسپانییەکە دەرکەوتووە دەستکەوتنی تواناکانی
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی هەروا ئاسان نییە.
بەگوێرەی
نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی فیچاجێس ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، مێرێنگی
شوێنگرەوەی ئەو ئامانجەی دۆزیوەتەوە وئەویش ئانجیلۆ ستیلەرە لە یانەی شتوتگارت.
سەرچاوەکە
باسی کردووە تێچووی ستیلەری ئەڵمانی کەمتر دەکەوێت وەک لە ئێنزۆ چونکە بەهای
ئێستای ناوەراستکارەکەی شتوتگارت لە بازاری گواستنەوەکاندا 32 ملیۆن یۆرۆیە،
لەکاتێکدا نرخی ئێنزۆ زیاترە لە 70 ملیۆن یۆرۆ.
ئانجیلۆ
ستیلەر لەگەڵ شتوتگارت لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزە بەشداری 39 یاری
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق