توخێل ستایشی ئاستی یاریزانەکانی دەکات

AM:09:48:25/03/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توخێل رایگەیاند یارییەکەیان ئاسان نەبووە و دڵخۆشە بەوەی یاریزانەکانی توانیوییانە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن.

پاش بردنەوەی ئینگلتەرا لە لاتیڤیا تۆماس توخێلی راهێنەری سێ شێرەکە وتی ئێـە بەختمان هەیە خاوەنی یاریزانێکی وەک جود بێلینگهامین و لە یاریگادا ئاستی بەرز پێشکەش دەکات.

وتیشی سەرسامم بە ئاستی ریس جەیمس و گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد دەستخۆشی لێدەکەم و هیوادارم لەو ئاستەی بەردەوامبێت.

توخێل جەختی لەوەکردەوە راستە لە تایمی دووەمدا هەندێک خاوبوونەوە لە شێوازی یاریکردنیاندا هەبووە بەڵام ئەوەی گرنگە توانیوییانە گۆڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە چونکە یارییەکەیان ئاسان نەبوو.

لەدرێژەی قسەکانیدا توماس تۆخێلی ئەوەی ئاشکراکرد هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دڵخۆشکردنی هاندەرانی ئینگلتەرا و بردنەوەی سەرجەم یارییەکان.

لەکۆتاییدا راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد خاوەنی یاریزانی نایابین و بەهۆی توانا بەرزەکەیانە ئاسان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.