سکالۆنی باسی بەراوردی نێوان مێسی و یامال دەکات

AM:03:26:25/03/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سکالۆنی نەیشاردەوە یارییەکەیان تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە و دەیەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر بەڕازیل، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین رایگەیاند، یاری ئەرجەنتین و بەرازیل هەرگیز لە گرنگی نەوەستاوە بەڵام هێشتا تەنیا یاری تۆپی پێیە، دەبێت وێنەی مێسی و نەیمار لە مێشکیاندا دەربکەن.

جەختیشیکردەوە، یارییەکەیان تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە، بەو یاریزانانەی لەبەردەستیاندایە ئامانجیان کۆنترۆڵی تۆپ دەبێت، هەورەها دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.

وتیشی: لامین یامال یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئێستای جیهان، هەمووشمان دەزانین مێسی بۆ تۆپی پێ مانای چییە، لەبەر ئەوە پێموانییە من لەو ئاستەدابم بەراوردی نێوان سەرەتای ژیانی وەرزشی ئەوان بکەم.

دوپاتیشیکردەوە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان، بە شێوازێکی ڕوونی یاریکردن جیادەکرێنەوە، هەروەها لویس دی لا فۆینتێی ڕاهێنەر کاری نایاب دەکات.
بیلال کاکە