پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال.. ئینگلتەرا لە لاتڤیای بردەوە

AM:12:54:25/03/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لاتڤیا هێنا.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دووەم یاریی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رووبەڕووی لاتڤیا بووەوە.

تایمی یەکەم، سێ شێرەکە بە بەهێزی دەرکەوتن و لە خولەکی 38 ریس جەیمس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، تا کۆتایی نیوەی یەکەم یارییەکە بەم شێوەیە مایەوە.

لە تایمی دووەم، ئینگلتەرا زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای کرد و دوو گۆڵی دیکەیان لە خولەکەکانی 68 و 76 لە رێگەی کەین و ئیزێ تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینگلتەرا کۆتایی هات و سێ خاڵی دیکەشیان لە کۆمەڵەکەیان کۆکردەوە و پێشەنگیی ریزبەندییان گرتووە.
لە دوو یاریی دیکەشدا ئەلبانیا لە ئەندۆرای بردەوە و لیتوانیا و فینلاندا یەکسانبوون.