رۆبینیۆ لە یاریزانەوە بووەتە پاککەرەوە

PM:11:31:24/03/2025

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆبینیۆ لە زیندان پێڵاو بە قەرز وەردەگرێت تا یاریی پێوەبکات و بۆ دابینکردنی بژێوی و کەمکردنەوەی سزاکەی کاری پاککردنەوە دەکات.

ماوەی ساڵێکە رۆبینیۆی ئەستێرەی پێشووی ئەی سی میلان و ریاڵ مەدرید خراوەتە زیندانەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بە کۆمەڵ کە لە ساڵی 2013ـدا ئەنجامیداوە.

ئەو یاریزانە بەڕازیلییە سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، لە کاتێکدا تا ئێستا تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و پارێزەرەکانی بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بێ تاوانی بسەلمێنن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرت، رۆبینیۆ ژیانێکی سەخت لە زیندانەکاندا بەسەر دەبات و لە ژوورێکی هەشت مەتری لەگەڵ زیندانییەکی دیکەی تەمەن 22 ساڵدایە کە ئەویش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکراوە.

سکای ئاشکرایکردووە، ئەو یاریزانە لە زیندانەکاندا پێڵاو بە قەرز وەردەگرێت تا یاریی تۆپی پێی پێوەبکات، هەروەها کاری پاککردنەوە دەکات بۆ دابینکردنی بژێوی و کەمکردنەوەی سزاکەی، لەبەر ئەوەی 12 کاتژمێر کارکردن سزاکەی یەک رۆژ کەمدەکاتەوە.