PM:10:27:24/03/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رافینیا دوپاتیکردەوە رۆناڵدینیۆ و نەیمار نموونەی باڵای ئەون و دەیەوێت مۆندیال و چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت.
رافینیای یاریزانی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەڕازیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆماریۆی هاونیشتیمانی رایگەیاند، گۆڵ لە ئەرجەنتین تۆمار دەکات و بە هیچ شێوەیەک رەحمیان پێ ناکەن.
باسی لەوەشکرد، دڵنیایە لەوەی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال سەردەکەوێت و دەیانەوێت لە ئەرجەنتن ببنەوە و لە نێو یاریگا شکستیان پێ بهێنن، ئەگەر ناچاربن لە دەرەوەی یاریگاش شکستیان پێ دەهێنن.
رافینیا دەشڵێت: باشترین هاوڕێم لە بەرشەلۆنە لامین یامالە، هەروەها نموونەی بالام لە تۆپی پێدا دوو یاریزانن، ئەوانیش رۆناڵدینیۆ و نەیمار دا سیلڤای هاونیشتیمانم.
وتیشی: تا نەیمار یاریی تۆپی پێ بکات، جێگای خۆی لە هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکاتەوە و جێگای دەبێتەوە، منیش دەمەوێت مۆندیالی لەگەڵ بەدەستبهێنم و چامپیۆنز لیگیش لەگەڵ بەرشەلۆنە ببمەوە