PM:10:14:24/03/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمۆن نزیکە لە یەکسانکردنەوەی دەستکەوتێکی کاسیاس لەگەڵ ئیسپانیا بۆ ئەوەی لە چوار یارییدا هەڵبژاردەکەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەربخات.
ئۆنای سیمۆنی گۆڵچی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئەتلەتیک بلباو، تا ئێستا لە پێنج یاریی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا لەگەڵ هەڵبژاردەی لارۆخا گەیشتووەتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
ئەو گۆڵچییە بە گەیشتن بە پێنج لێدانی یەکلاکەرەوە هاوتای کاسیاسی ئەفسانی هەڵبژاردەکەیە، بەڵام سیمۆن لە سێ یارییدا هەڵبژاردەکەی سەرخستووە و کاسیاس یارییەک لەو زیاتری بردووەتەوە بە لێدانی یەکلاکەرەوە.
ئیکەر کاسیاس چوار جار ئیسپانیای سەرخستووە کاتێک هەڵبژاردەکەی گەیشتووەتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، لە یەک یارییشدا شکستی هێناوە ئەویش بەرامبەر کۆریای باشوور بوو.
ئۆنای سیمۆن گۆڵچی یانەی ئەتلەتیک بلباوی ئیسپانییە و تەمەنی 27 ساڵە، بە گشتی بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا 46 یاریی ئەنجامداوە، بۆ بوون بە گۆڵچی سەرەکی ئەو هەڵبژاردەیە رکابەرییەکەی لە داڤید رایا بردووەتەوە.