PM:08:34:24/03/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆریڤال رایگەیاند بەرامبەر ئەرجەنتن گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیان دەکەن و دەیانەوێت باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن.
پێش رووبەرووبوونەوەی ئەرجەنتین، دۆریڤاڵ جونیۆری راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل وتی: ئێمە لە ئێستاوە گۆڕانکاری پێویست و تایبەتمان هەیە، لە سەرەتای یارییەکەدا دوو گۆڕانکاری دەکەین، ماتیۆس کونیا لە شوێنی جۆواو پێدرۆ دێتە ناو یاریگا، وێسلیش لە شوێنی ڤاندەرسۆن یاریی دەکات.
ڕاهێنەرە بەڕازیلییەکە پێیوایە، وێسلی هەمان ئاست دەپارێزێت کە لەگەڵ فلامینگۆ نیشانیداوە، هەرچەندە دوپاتیکردەوە کە، هەموو شتێک بەندە بە پێکهاتەی ئەرجەنتین.
دۆریڤاڵ دەشڵێت: گۆڕانکاری دەکەین دڵنیام بەو گۆڕانکارییانە تیپەکەمان خۆی بۆ یارییەکی نایاب ئامادە دەکات بەرامبەر بە ڕکابەرێکی سەرەکی.
وتیشی: بەرامبەر پاڵەوانی جیهان و کۆپا ئەمریکا یاریی دەکەین، باشترینوەشانی تۆپی پێمان ئەنجامدەدەین و هەوڵدەدەین ئەنجامێکی نایاب بەدەستبهێنین، بەڵام دەبێت یارییەکی رێدزاربێت.
روونیشیکردەوە، زۆر بە باشی تێدەگات کە تۆپی پێ چۆن کاردەکات، ئاڵانگاری و فشارەکان قبوڵ دەکات، باوەڕی بە کاری قورس و خۆبەخشی و ڕێزگرتن و جددیات هەیە لەو کارانەی کە ئەنجامی دەدات.