لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید ڕکابەری گواستنەوەی بەرگریکارێک دەکەن

PM:02:42:24/03/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ رکابەری ریاڵ مەدرید دەکات لە گواستنەوەی هۆیسۆنی بەرگریکاری بۆرنمۆس.

ئاستە بەرزەکەی بەرگریکاری لاوی ئیسپانی لەگەڵ یانەی بۆرنمۆس پێشکەشی دەکات بووەتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە لە ئێستادا یانەی لیڤەرپوڵ نوێنەری خۆیان ناردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرێوبەری کارەکانی دینس هۆیسۆن کۆببێتەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یاریگای ئەنفێڵد.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە هۆیسۆن دڵخۆشە بەوەی یانە گەورەکانی جیهان گرنگی پێدەدەن بەڵام دەیەوێت یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات و تاوەکوو ئەو یانە ئیسپانییە هەوڵی گواستنەوەی بدەن بیر لەهیچ ئەگەرێکتر ناکاتەوە.

گرێبەستی دین هۆیسن لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو رەزامەندی بۆرنمۆس بەدەست نەهێنێت ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەکدا واژۆ بکات.

بەرگریکارە ئیسپانیەکە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 27 یاری کردووە و توانیوێتی دوو گۆڵ تۆماربکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.