PM:04:50:23/03/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی
لیستێکی پێنج یاریزانی ئامادەکردووە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا لە یانەکەی
بەڕێیان بکات.
لویس ئێنریکی ڕاهێنەری
پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بەنیازە شۆرشێکی گەورە لە هاوینی داهاتوودا لە یانە پاریسییەکە
ئەنجام بدات، کە تێیدا پێنج یاریزان بە یەکجاری بەڕێبکات.
ڕۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئێنریکی پێشتر هەندێک بڕیاری داوە سەبارەت بەو یاریزانانەی کە
دەیەوێت وەرزی داهاتوو بیان خاتە لیستی فرۆشتنەوە.
ڕۆژنامە
ئیسپانییەکە جەختی لەوەکردووەتەوە، لیستی ئەو یاریزانانەی کە لەلایەن ئێنریکییەوە ئامادەکراوە
برتین لە ڕاناڵ و کۆلۆ موانی و گۆنزالۆ ڕامۆس و جیانلویجی دۆنارۆما و مارکۆ ئەسینسیۆ
و لوکاس هێرناندێز.
یانەی پاریس سانجێرمان وەرزێکی نایاب بەسەر دەبات
لە ژێر دەستی ئینریکی و ڕاهێنەرەکەش بەپێی پێویست سەرکردایەتی پڕۆژە نوێیەکە دەکات
و ئێستا پلانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو، بە ئامانجی ئەوەی لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوامبن.