PM:07:06:22/03/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی یانەی
بەرشەلۆنە رایگەیاند کوبارسی لە باژنەی پێی راستیدا هەست بە ئازار دەکات و پشکنینی
زیاتری بۆ ئەنجام دەدرێت.
لە
راگەیاندرواێكی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە بڵاوییان کردەوە پاو کوپارسی ئەستێرەی
هێڵی بەرگری یانەکەیان لە یاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەستی بە ئازارکردووە.
لە
راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە تیمی پزیشکی بارسا لە پشکنینیە سەرەتایەکان بۆیان
دەرکەوتووە یاریزانەکە لە باژنەی پێی راستیدا هەست بە ئازار دەکات و لەماوەی 48
کاتژمێری داهاتوودا پشکینینی زیاتری بۆئەنجام دەدرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی
دەستنیشان دەکرێت.
کوبارسی بەهۆی
ئەم ئازارەوە کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهشت و نەیتوانی بەشداری یاری
گەرانەوەی وڵاتەکەی بکات بەرامبەر هۆڵەندا.
لە ئێستادا
بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە باشنییە و ئینیگۆ مارتینێز تووشی
پێکانبووە و چارەنووسی کوبارسیش ناڕوونە بۆ یاری پێنجشەممە بەرامبەر ئۆساسۆنا
بەڵام تیرشتیگن لەسەر چیمەن راهێنانەکانی دەست پێکردووەتەوە.