کۆمپانی: دەمانەوێت هەموو یارییەک ببەینەوە

PM:03:49:28/03/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی دوپاتیکردەوە دەیانەوێت هەموو یارییەکان ببەنەوە و باسی لە بارودۆخی پێکانەکانیشیان کرد.

پێش روبەڕووبوونەوەی سانت پاولی، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، بەداخەوەیە بۆ پێکانی دەیڤز و ئۆپامێکانۆ و دەبێت درێژە بە وەرزەکە بدەن بەبێ ئەو دوو یاریزانە، هیوادریشە ئەو بابەتە ببێتە هۆی ئەوەی یاریزانەکانی زیاتر لە یەک نزیک ببنەوە و پەیوەندی نێوانیان باشتر بکەن.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو دوو پێکانە نوێیە تاکە پێکانی تیپەکەی نین و پێشتر لەگەڵ بارودۆخێکی لەو شێوەیەدا هەڵیان کردووە، لەسەرەتادا قورس دەبێت بۆیان بەڵام متمانەیان بە تەواوی یاریزانەکانیان هەیە.

سەبارەت بە یانەی سانت پاولیش وتی: هەفتەی ڕابردووم بە سەیرکردنی یارییەکانی سانت پاولی بەسەر برد، ئەوان یانەیەکن کەم تۆپ ئاراستەی گۆڵ دەکەن بەڵام لە ناوچەی سزا مەترسیدارن، تیپەکەی منیش بۆ یارییەکە ئامادەیە و دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین.

دوپاتیشیکردەوە، ئەوان بەو بیرکردنەوەی کە لەگەڵ لیڤەرکوزن یەکسان بن لە خاڵدا یارییەکان ئەنجامدەدەن و گرنگی بە جیاوازی خاڵەکانیان نادەن، ئەو جۆرە بیرکردنەوانەش ئەرنێنین سوودیان پێدەگەیەنن.