خولی ئینگلتەرا.. مان یونایتد بردنەوەی بەدەستهێنا

PM:11:58:16/03/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە سەرکردایەتی برونۆ بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە لیستەر سیتی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا مان یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی لیستەر سیتی.

تایمی یەکەم، شەیتانە سورەکان بە ئاست بەرزی دەرکەوتن و لە خولەکی 28 هۆیلاند بە ئەسیستی برونۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، تیپەکەی ئەمۆریم باڵی کێشا بەسەر یارییەکەدا و لە خولەکەکانی 67 و 90 دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد، گۆڵی یەکەم گارناچۆ و گۆڵی دووەم برونۆ نووسیانەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات، بەو بردنەوە مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی 13 و لیستەر بە 17 خاڵ پلەی 19ی گرتووە.
بیلال کاکە