خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن ریمۆنتادای بەسەر شتوتگارت ئەنجامدا

PM:11:39:16/03/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خوله ئەڵمانیا لیڤەرکوزن ریمۆنتادای بەسەر شتوتگارت ئەنجامدا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لێی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 26ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایەر لیڤەرکوزن و شتوتگارت رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، شتوتگارت بە گۆڵێکی دیمیترۆڤیچ لە پێشەوە بوو کە لە خولەکی 14 تۆماریکرد.

لە تایمی دووەم، یارییەکی دراماتیکی بینرا، بە شێوەیەک واتمادا دوای سێ خولەک لە دەستپێکردنەوەی تایمەکە گۆڵی دووەمی شتوتگارتی تۆمارکرد، فریمپۆنگیش لە خولەکی 56 ئەنجامەکەی کەمکردەوە.

دواتر یارییەکە گەرم و گوڕی زیاتری بەخۆیەوە بینی و شاکا لە  خولەکی 62 بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و گۆڵی سێیەمی شتوتگارتی هێنایە بەرهەم.

بەڵام یاریزانانی ئەلۆنسۆ خۆیان بە دەستەوە نەدا و لە خولەکەکانی 67 و 88 و خولەکی چواری کاتی زیادکراو سێ گۆڵیان نوسییەوە و ریمۆنتادایان ئەنجامدا، گۆڵەکانیش یەکێکیان هینکابی و ئەویتر چیک تۆماریکرد، یەکێکیشیان ستیلەری یاریزانی شتوتگارت لەخۆیانی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی لیڤەرکوزن کۆتایی هات، بەو ئەنجامە تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆ بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ پلەی دووەمی گررووە.
بیلال کاکە