لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر یاری لوتکەی لە ئەتڵانتا بردەوە

AM:12:49:17/03/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر یاری لوتکەی لە ئەتڵانتا بردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد.
لە یاری لوتکەی هەفتەی 29ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەتڵانتا بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا، هەرچەندە هەردوو یانە هێرشێکی زۆریان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 54 و 87 کارلۆس ئەگۆستۆ و لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵیان بۆ ئینتەر تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
خ . ک