PM:09:42:11/03/2025
484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاپێلۆ رەخنەی تووند لە گواردیۆلا دەگرێت و پێیوایە
راهێنەرەکە تۆپی پێی تێکداوە و زیانی پێگەیاندووە.
ئەم وەرزە مانچستەر سیتی لەژێر راهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا
وەرزێکی خراپ بەڕێدەکات و یانەکە لە چامپیۆنز لیگ ماڵئاوای کردووە و لە پریمەر لیگیش
لە پلەی پێنجەم دێت و لە بوون بە پاڵەوان بێ هیوا بووە و کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ
چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دەکات.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیشیدا، فابیۆ کاپێلۆی راهێنەری
گەورەی پێشووی تۆپی پێ سەبارەت بە پیپ وتی: گواردیۆلا لە وەرزی 2002 بۆ 2003 لە یانەی
ڕۆما یاریزانی من بوو، ڕۆژێک هاتە لام و هەوڵیدا فێری کارەکەم بکات، منیش پێم وت: سەرەتا
بڕۆ بە دەوری یاریگادا ڕابکە و دواتر وەرە قسە بکە، نەمدەویست بە دوورخستنەوەی لە
پێکهاتەی یانەکەدا بیشکێنمەوە.
باسی لەوەشکرد، لەبەر ئەوەی پیپ راهێنەرێکە خۆی بە گەورە
دەزانێت خۆشی ناوێت، پێشتر چەندین جار یانەکەی شکستی هێناوە لە چامپیۆنز لیگ بەهۆی
ئەوەی گواردیۆلا ویستویەتی وا پیشانی بدات ئەو هەموو دەسەڵاتێکی یانەکەی هەیە،
تەنیا جارێک واینەکرد بوونە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.
کاپێلۆ درێژەی بە ڕەخنە توندەکانی لە دژی پیپ دا و تێیدا
وتی: ئەو زیانێکی زۆری بە تۆپی پێ گەیاندووە، چونکە 10 ساڵە هەمووان هەوڵی کۆپیکردنی
کارەکانی دەدەن، تۆپی پێی ئیتاڵیای وێران کردووە، من بە ڕاهێنەرە ئیتاڵیاکانم وت
واز بێنن، ئێوە یاریزانەکانی گواردیۆلاتان نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، گواردیۆلا شێوازێکی بێزارکەری تۆپی پێی
داهێناوە کە وایکردووە یاریزانەکان لە یارییەکە هەڵبێن، چونکە 90 خولەک پاسات لە
یاریگادا تۆپی پێ نییە.