بزانە کام یاریزان پێڵاوی ئاڵتون دەباتەوە

PM:07:03:10/03/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تاوەکوو ئێستا سەڵاح لە ریزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی خولەکانی ئەوروپا دێت و خاوەنی 54 خاڵە.

پێڵاوی ئاڵتوونی ساڵانە دەدرێت بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات لە خولەکانی ئەوروپا، هەر گۆڵێک بۆ خولە گەورەکان دوو خاڵە و بۆ خوولە بچووکەکانیش خاڵێک و نیوێکە.

محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا خاوەنی 27 گۆڵو 54 خاڵە و لە پلەی یەکەمدایە و ماتیۆ ریتیگی هێرشبەری ئەتڵانتایش لە پلەی دووەمدایە بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ.

پلەی سێیەم بۆ ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن هاری کەین دێت کە توانیوێتی 42 خاڵ کۆبکاتەوە و لیڤاندۆڤسکیش بە 42 خاڵ لەپلەی چوارەمدایە.

لەدوای ئەوانیش گیۆکرێسی هێرشبەری سپۆرتینگ دێت و هەرچەندە ڤیکتۆر هەمان ژمارەی گۆڵی سەڵاحی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە خولی پورتوگالی یاری دەکات خاڵی کەمتر بۆ هەر گۆڵێک وەردەگرێت.

کۆتا براوەی خەڵاتەکەش هاری کەینی ئینگلیزییە کە وەرزی رابردوو توانی بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ ببێتە براوەی پێڵاوی زێڕین.

چ.س