یانەیەک رافینهای دەوێت

PM:03:39:09/03/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیلال ئامادەیە گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆی پیشکەشی بەرشەلۆنە بکات لە پێناو گواستنەوەی رافینها.

یانە سعودییەکان دەیانەوێت بەردەوامبن لە گواستنەوەی ئەستێرەکانی ئەوروپا و لە ئێستاوە پلانی ئەوەیان داناوە ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە رافینها بگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆری ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە هیلال ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ پیشکەشی بلەوگرانا بکات بەمەبەستی پێدانی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە.

گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانە سعودییەکە ئاسان نابێت چونکە رافینها دیاز لە ئێستادا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دادەندرێت و زۆر قورسە بەرشەلۆنە بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.

لەهەمان کاتدا یاریزانەکە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ بلەوگرانا هەیە و دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لەم یانە کەتەلۆنییە بمێنێتەوە.

گرێبەستی رافینها دیاز لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت تەنها لە ساتی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی بارسا بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە چونکە نایانەوێت بە بێ دەستکەوتنی سوودی مادی یانەکەیان بەجێبهێڵێت.

رافینها لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری 127 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 45 گۆڵ و 43 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.