AM:11:38:31/03/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنتی رایگەیاند بەردەوام متمانەی زۆریان
بە خۆیان هەبووە و کۆنسێساویش دوپاتیکردەوە شایستەی شکست نەبوون.
دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان ناپۆلی میالن
لە خولی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ناپۆلی رایگەیاند، بردنەوەیەکی گرنگیان
بەدەستهێناوە و یاری داهاتوویان بەرامبەر بۆلۆنیا زۆر قورسە.
کۆنتی وتی، لە دوای هەشت مانگ کارکردن و
هەوڵدان ئەگەر ئێستا کەسێک بڕوای بە تواناکانی ئێمە نەبێت کە دەتوانین هەموو کارێک
ئەنجامبدەین ئەوە بیرکردنەوەیەکی شێتانەیە.
وتیشی، ریزێکی زۆری سەرجەم یانەکان دەکەم
بەڵام راستیەک هەیە دەبێت هەمووان بیزانن کە ئینتەر میلان باشترین یانەی ئیتاڵیایە
و ئاستی ئەو یانەیە لە هەموویان جیاوازترە.
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبین لە کێبڕکێ
کردنی نازناوەکە تا کۆتایی وەرز و بە هیچ شێوەیەک خۆمان بەدەستەوە نادەین، دڵنیابن
میلانیش یانەیەکی بەهێزە و بە ئاسانی بردنەوەمان بەدەست نەهێنا بەرامبەریان.
لە بەرامبەردا کۆنسێساوی راهێنەری میلان
دوپاتیکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک شایستەی شکست نەبوون و بەو ئاستەی تایمی دووەم
پێشکەشیان کرد لانی کەم دەبوایە خاڵێک بەدەستبههێنن.
کۆنسێساو دەڵێت، لە 20 خولەکی سەرەتادا
باش نەبووین بەڵم تایمی دووەم ئاستی راستەقینەی خۆمان پێشکەش کرد و چەندین هەلی
گۆڵ تۆمارکردنمان دروستکرد، دەبێت بۆ یاری داهاتوو هەڵەکان چارەسەر بکەین.
خ . ک