PM:07:00:08/03/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر هەر یانەیەک بیەوێت کەین بگوازێتەوە دەتوانێت
لەگەڵ یاریزانەکەدا رێککەوتن ئەنجام بدات و بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی
بدات.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە یانەکانی ئینگلتەرا
بەتایبەت مانچستەر یونایتد دەیەوێت هاری کەین بگەڕێنێتەوە پریمەرلیگ و لە هاوینی
داهاتوودا بیگوازنەوە یاریگای ئۆڵترافۆرد.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستی
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە باڤارییەکە تەنها 67 ملیۆن پاوەندە و ئەگەر مان
یونایتد ئەو بڕە پێشکەش بکات و لەگەڵ یاریزانەکە ڕێککەوتن ئەنجام بدات دەتوانێت
هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ریزەکانی.
تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی کەین سەبارەت بە داهاتووی ڕوننیە
بەڵام بایرن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی رازی بکەن بە مانەوە.
گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی
ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی
ماوەکەی.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ بایرن میونشن بەشداری 79 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 75 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات